لە ئێران ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا گەیشتە دوو ملیۆن کەس

تەندروستی ئێران ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوەو رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا زیاتر لە ١٨٠ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە". 

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٢٢ هه‌زار و ٥٨٦ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ١٨٥ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

تا ئێستا دوو ملیۆن و شەش هه‌زار و ٩٣٤ کەه‌س له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و یەک ملیۆن ٦٨٤ هه‌زار و ٥٧٠ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ٦٣ هه‌زار و ٨٨٤ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوە، چوار هەزارو ٢٢١ هاوڵاتیش باری تەندروستیان ناجێگیرە و لەژێر چاودێری چڕدان. 


PM:03:02:08/04/2021