چەند وێنەیەکی نوێی پەرواز حسێن بڵاودەکرێتەوە

خانمە هونەرمەندی ناسراوی کورد پەرواز حسێن بە ستایڵێکی نوێ دەردەکەوێت.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەرواز حسێن چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردۆتەوەو بۆتە مایەی سەرسامبوونی فانەکانی، هاوکات پەرواز لە نوسینێکیدا باسی لەوەکردووە" ئافرەت دیاری خودایە تەنها پیاوە مەردەکان قەدری دەزانن، قسەکردن لەسەر ئافرەت باجی دەوێت". 

پەرواز حسێن لە ساڵی 1989 لە  شاری رانییە لە دایک بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووەو لە ئێستادا خاوەنی دووکچن، پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبەرکیی عەرەب ئایدڵدا وەک کجە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد.


PM:06:21:08/04/2021