٢٥٠ شار بە تارانیشەوە قەدەغەی هاتوچۆی گشتی تیدا راگەیەندرا


بەهۆی زۆربوونی ژمارەی گیان لەدەستدان و تووشبوونەوە لە ئێران، لیژنەی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی گشتی بۆ ٢٥٠ شار بە تارانی پایتەختیشەوە دەرکرد.


قەدەغەی هاتوچۆ لەگەڵ سەرهەڵدانی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا راگەیەندراو لە رۆژی شەممە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ دەچیتە بواری جێبەجێکردنەوە.


شەممەی رابردوو رۆحانی رایگەیاند کە شەپۆلی چوارەم لە دوو پارێزگای ئێران سەری هەڵداوەو رەنگە شارەکانی تریش بگرێتەوە لەبەرئەوەی خەڵک پابەند نابێت بەرێنوماییەکانەوە.



PM:09:53:08/04/2021