سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا: ئۆردوغان دیکتاتۆرە

سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا، ئۆردوغانی سەرۆکی تورکیا بە " دیکتاتۆر " وەفس دەکات، ئەمەش پاش روودانی ئەو سوکایەتییە دێت کە بە وەفدی باڵای ئەورپا کرا کە بۆ لای ئۆردوغان ئەنجامیان دا و جێگای ناشیستە لە کۆبوونەوەکەدا دانرا بوو بۆ فون دێرلاین مفەوەزیەی ئەوروپی.

ماریۆ دراغی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا ئەمشەو پێنج شەممە لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنووسان دا وتی" رەجەب تەیب ئۆردوغان دیکتاتۆرە"، ئەمەش وەک وەڵامی ئەو پێشێلکاریە پرۆتۆکۆلییە کە بەرامبەر فۆن دێرلاین ئەنجام دراو کورسی لە تەنیشت ئۆردوغانەوە بۆ دانەنرابوو.



PM:10:18:08/04/2021