ڤیدیۆیەکی کچە گۆرانیبێژی لاوی کورد ژاکان حەمە
عەلی خان بڵاوکرایەوەو بووە مایەی سەرنجی فانەکانی .
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئەنیستاگرام، ژاکان حەمە عەلی
خان، ڤیدیۆیەکی خۆی بە جلی کوردیەوە بڵاوکردۆتەوە کە بۆتە مایەی خۆشحاڵی و سەرنجراکێشانی
هەوادارانی.
ئەو خانمە هونەرمەندە لە ساڵی ١٩٩٢ لە شاری سلێمانی
لەدایکبووە، ژاکان ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی کچێک و کوڕێکە بەناوی (زەنێ و
زەند)، ناوبراو کچی هەردوو هونەرمەندی دیار (حەمە عەلی خان و شلێر محەمەد)ە، دەرچوی
بەشی میوزیکە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان.