هەپەگە شەهیدبوونی حەوت گەریلای ڕاگەیاند

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاشکرای دەکات، کە لە باگۆک لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی دوو ڕۆژەی  سەربازی و بۆردومانی فڕۆکەی جەنگییەکانی سوپای تورکیا حەوت گەریلا شەهید بوون.

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردووە، رۆژی ٢٩ی ئازار لە روبەڕوبوونەوەی گەریلاکانمان و هێزەکانی سووپای تورکیا لە مێردینی باکوری کوردستان، شەش گەریلامان شەهید بوون.

ڕاشیگەیاندووە" رۆژی ٥ی نیسان فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا پێگەیەکی گەریلاکانمانیان لە چیای مەتینا لە باشوری کوردستان بۆردومانکرد، بەو هۆیەوە گەریلایەک بەناوی (مەروان گابار) شەهید بووە". 


PM:07:40:09/04/2021