وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، د. جوتیار عادل رایگه‌یاند له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، وه‌زاره‌تی دارایی پرسی لێبڕینی موچە یەکلاییدەکاتەوە کە ئایا بۆ ئەم مانگە بە لێبڕین یان بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت".
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به رووداوی راگەیاندووە " پاش په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه، حکومەتی عێراق پێویسته رێنمایی ده‌ربكات له‌سه‌ر چۆنێتی جێبه‌جێكردنی یاساکە و نوێنه‌ری ته‌كنیكی هه‌رێمیش ئاگاداری ئه‌و رێنماییانه بێت كه ده‌رده‌كرێن.
لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی" تاوەکو کۆنەبنەوە و تێنەگەن لەو پاره‌یه‌ی به‌غدا چۆن ده‌درێت و چه‌ند دێت ناتوانن بڕیاربدەن، بۆیه نازانن موچه‌ی ئەم مانگە چۆن ده‌بێت".
جوتیار عادل دەشڵێت" له چه‌ند رۆژی داهاتوودا و پاش زانینی وردەکارییەکانی بودجە و دڵنیابوونەوە لە ناردنی پشکی هەرێم، وەزارەتی دارایی بڕیاری خۆی لەبارەی رێژەی لێبڕینەوە دەدات.