بومەلەرزەیەك لە ئاكرێ روویدا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٣.٢ پلەی ڕێختەر ئاکرێی هەژاند. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست(سپی) کەوتووە، رایگەیاند" کاتژمێر ١٢:٤ خولەکی ئەمڕۆ شەممە لە شارۆچکەی ئاکرێ و دەوروبەری بومەلەرزەیەک روویدا". 

بەپێی راگەیەندراوەکە، بوومەلەرزەکە ٢٥ کلیۆمەتر لە ئاکرێ دوور بووە، گوڕەکەی ٣.٢ پلەی ڕێختەر بووەو بە قوڵایی ١٠ کم بووە. 


PM:03:01:10/04/2021