لە عێراق ٣٧ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا شەش هەزارو ٧٧٩ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٣٧ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە".  
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو شەش هەزارو ٧٧٩ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٣٧ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و چوار هەزار و ٨٩١ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٩١٨ هەزار و ١٥٥ كەس و لەوانە ١٤ هەزارو ٦٧٨ كەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٨٠٩ هەزارو ٦٦٣ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:05:11:10/04/2021