"سیاسه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌یه خاكی هه‌رێم و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت"
یەكەمین كۆبوونەوەی كابینەی هەشتەمی حكومەت
یەکەم کۆبونەوەی کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێمی كوردستان کۆتایی پێهات و تێیدا بڕیار درا لیژنەیەکی باڵا پێکبهێنرێت بۆ پاڵپشتیکردنی دارایی پێشمەرگە.
ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە:
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22ی حوزه‌یرانی 2014، كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ساز دا.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی به‌خێرهاتنی وه‌زیرانی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن، هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕاسته پێكهێنانی كابینه‌كه ماوه‌یه‌كی زۆری خایاند، به‌ڵام له كۆتاییدا سه‌ركه‌وتن له‌وه‌ی توانیان پێكه‌وه حكوومه‌تێكی كۆده‌نگیی نیشتمانیی پێكهاتوو له هه‌موو لایه‌نه براوه‌كان پێك بهێنین، كه ئه‌مه‌ش بۆ قۆناغی ئه‌مڕۆ پێویستییه‌كی هه‌ره له‌پێشی هه‌رێمی كوردستانه و پێشهاته‌كانیش ڕاستیی ئه‌و بۆچوون و تێڕوانینه‌ی ده‌رخست كه پێویسته له قۆناغه‌كانی داهاتوودا لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كده‌نگ و یه‌كڕیز و ته‌با بن و پێكه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ته‌حه‌دیاتانه‌ی دێنه پێش، ببنه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه له هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌تای قۆناغێكی تازه‌ی حوكمڕانی ده‌ست پێده‌كات كه تیایدا هه‌موو پێكهێنه‌رانی حكوومه‌ت هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵات و بڕیاردان ده‌بن، بۆیه هێچ شتێك تاكلایه‌نه ئه‌نجام نادرێت و ده‌بێ هه‌مووان پێكه‌وه وه‌ك یه‌ك تیم كار بكه‌ن و هه‌ماهه‌نگ و هاوكار بن تا له ڕاپه‌ڕاندن و جێبه‌جێكردنی كار و ئه‌ركه‌كاندا سه‌ربكه‌ون.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوودا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كار له‌سه‌ر به‌دامه‌زراوه‌كردنی داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت ده‌كات، چونكه بۆ هه‌بوونی حكوومه‌تێكی كارای شه‌فاف، به‌دامه‌زراوه‌كردنی حكوومه‌ت له هه‌موو شتێك پێویستتره. هه‌روه‌ها گوتی: "دڵنیام ده‌توانین باڵه‌خانه و پڕۆژه‌ی زۆر گه‌وره ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بنه‌مایه‌كی پته‌وی حوكمڕانی دانه‌مه‌زرێنین، سه‌رناكه‌وین".
نێچیرڤان بارزانی دانی به‌وه‌شدا نا كه وێڕای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا كاری زۆر باش كراوه، به‌ڵام تیمی حكوومه‌ت وه‌ك پێویست سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌وه‌ی وه‌ك تیم پێكه‌وه كار بكه‌ن، بۆیه ده‌بێ له‌مه‌و دوا وه‌ك تیمێك كار بكه‌ن و هه‌موو وه‌زیر و وه‌زاره‌ته‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتری ئه‌وپه‌ڕی هه‌ماهه‌نگ و هاوكار بن و به مانای وشه یه‌ك تیم بن. داوایشی له وه‌زیره‌كان كرد "وه‌زاره‌ته‌كان بكه‌نه دامه‌زراوه‌ی ڕێك‌وپێك و هه‌وڵ بده‌ن بنه‌مایه‌كی كارگێڕیی ڕێك‌وپێك دابنێن، چونكه بێ بنه‌مای كارگێڕیی پته‌و، ناتوانن شتی گه‌وره بكه‌ین".
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا كه نادادپه‌روه‌ری له مووچه‌دا هه‌یه و سیاسه‌تی ڕازیكردنی خه‌ڵك كه پێشتر په‌یره‌و كراوه؛ كاریگه‌ریی زۆر خراپی له‌سه‌ر پرسی مووچه دروست كردووه، هه‌روه‌ها زۆرێك له یاساكان پێویستییان به هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه و په‌یكه‌ری كارگێڕیی وه‌زاره‌ته‌كانیش ده‌بێ چاك بكرێته‌وه. هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ڕۆڵی چاودێرییانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و داوای له وه‌زیران كرد كه ئه‌وپه‌ڕی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و لیژنه‌كانیدا بكه‌ن و ئه‌م پرسه زۆر به جددی وه‌ربگرن.
نێچیرڤان بارزانی داوای كرد ماوه‌ی سه‌ره‌تای كاری حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه بێت له یاساكان، په‌یكه‌ری كارگێڕی و چۆنیه‌تیی پێكه‌وه كاركردن بكۆڵرێته‌وه تا هه‌نگاوی ڕاست بنێن و هه‌مووانی دڵنیا كرده‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حزبایه‌تی ناكرێت و هه‌مووان وه‌ك تیم پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ سه‌رخستنی به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت، هه‌موو پشتگرییه‌كی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشی بۆ وه‌زاره‌ته‌كان له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانیاندا؛ دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وله‌وییه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی دابینكردنی ئاسایش و كاره‌با و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه؛ هه‌رێمی كوردستانه.
دواتر به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه خرایه ڕوو كه تیایدا وه‌زیری كارو‌باری پێشمه‌رگه ڕاپۆرتێكی تێروته‌سه‌لی له‌باره‌ی ڕه‌وشی سه‌ربازیی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌كارییه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان و پاراستن و به‌رگریكردن له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان خسته ڕوو، پاشان وه‌زیری ناوخۆش ئاماژه‌ی به ڕه‌وشی ئه‌منیی ئێستای هه‌رێمی كوردستان كرد.
دوای گفتوگۆ و خستنه‌ڕووی سه‌ره‌نج و بیروڕا له لایه‌ن وه‌زیرانه‌وه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه كه سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه خه‌ڵك و خاكی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت و نه‌بێته لایه‌نێك له هیچ پێكدادانێكی سه‌ربازیدا، به‌ڵكوو به ته‌نیا به‌رگری له خۆی ده‌كات.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاری دا لیژنه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی بۆ دابینكردنی پێداویستیی لۆجستیی به سه‌رپه‌رشتیی وه‌زیری كارو‌باری پێشمه‌رگه و ئه‌ندامیه‌تیی وه‌زیرانی سامانه سروشتییه‌كان، ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ته‌ندروستی پێك دێت.
سه‌رۆك وه‌زیران داوای له وه‌زیران كرد كه سه‌ردانی مه‌یدانی بۆ پارێزگا و ناوچه جیاوازه‌كان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه خۆجێییه‌كاندا كۆ ببنه‌وه؛ بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری كێشه‌كان ببن و پێداویستییه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن. ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌م شێوازه له كابینه‌ی حه‌وته‌م تاقی كراوه‌ته‌وه و ئه‌نجامی ئه‌رێنی هه‌بووه بۆ دیاریكردنی كێشه و پێدوایستییه‌كان و دابینكردن و چاره‌سه‌ركردنیان.
له كۆتاییی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی تازه‌ی حكوومه‌ت به ئه‌رێنی له قه‌ڵه‌م دا و ئاماژه‌ی به‌وه دا "ئه‌گه‌ر ئه‌م یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگییه بپارێزین، سه‌ركه‌وتوو ده‌بین و باشترین خزمه‌ت به خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین".
PM:04:46:22/06/2014