ڤیدیۆی سەمایەکی سەرنجڕاکێشی هەیفا وەهبی بڵاودەکرێتەوە

ئەستێرەی گۆرانی و نواندنی عەرەبی هەیفا وەهبی لە رێگای سەمایەکی ورژێنەرەوە سەرنجی فانەکانی بەلای جوانییەکەیدا رادەكێشێت.

هەیفا وەهبی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند دیـمەنێکی سەمای ئاهەنگێکی بە جلی سورەوە بڵاوکردۆتەوە کە بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.
هەیفا وەهبی کە خۆی لە دایکبووی ١٩٧٢ ی باشووری لوبنانە لە باوکێکی لوبنانی شیعەو دایکێکی میسری، ئەمساڵ لە ١٠ ی ئازارەوە پێی نایە تەمەنی ٤٩ ساڵیەوە، بەڵام ئەو هونەرمەندە چەند جارێک ساڵی لە دایکبوونی گۆڕیووە بۆ ١٩٧٤ و دواتر بۆ ١٩٧٩.

هەیفا لە تەمەنی هونەری، لە بواری نواندن و گۆرانیدا چەندان خەڵاتی لۆکاڵی و عەرەبی و جیهانی وەرگرتووە، توانی پلەی ٤٩ ئافرەتی پەسەندکراوی لە پێگەی  AskMen.com  لەسەر ئاستی جیهان وەرگرتووە، هەروەها خەڵاتی جوانترین ئافرەتی جیهانی لە گۆڤاری ئەمەریکی بیبوڵ وەرگرتووە.

ساڵی ١٩٩٢ وەک شاجوانی لوبنان دیاریکرا.  

ئەم ئەستێرەیە چەند جارێک هاوسەریگیری کردووە، بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانێکی میسری بەناوی ئەحمەد ئەبوو هەشیمە کرد، بەڵام تەنها ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە، ساڵی پاریش بەرێوەبەری کارەکانی رایگەیاند کە ژیانی هاوسەری لەگەڵ دروستکردووە، بەڵام هەیفا رەتیکردەوەو رووبەڕیی دادگای کردەوە دواتر دادگا حوکمی بەسەردا سەپاند.



PM:10:27:10/04/2021