وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكرایكرد، له كۆی 40 ملیۆن هاوڵاتی عێراقی تاوه‌كو ئێستا 126 هه‌زار كه‌س ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتوه.
عه‌بدولغه‌نی ساعدی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ره‌سافه له به‌غدا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا باسی لهوهكردوه: تائێستا 126 هه‌زار كه‌س ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتوه، ئه‌وه‌ش له‌كۆی دانیشتوانی عێراق كه 40 ملیۆن كه‌سن، ئه‌وه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مه بۆ دروستبونی به‌رگری به‌كۆمه‌ڵ.
ئه‌و به‌رپرسه ته‌ندروستیه رونیشیكردوه‌ته‌وه: ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ڤاكسین هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی كاریگه‌ریه لاوه‌كییه‌كانی وه‌ك دروستبونی جه‌ڵته‌ی خوێن كه تائێستا په‌یوه‌ندی به ڤاكسینه‌كه‌وه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، هاوڵاتیان نایه‌ن وه‌ریبگرن.
ساعدی له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا باسی لهوهكردوه: دوای ئه‌وه‌ی به‌شی یه‌كه‌م ده‌درێت له هاوڵاتیان دوای 3 مانگ به‌شی دوه‌میان لێده‌درێت، رێوشوێن بۆ دابینكردنی 21 ملیۆن ڤاكسین گیراوه‌ته‌به‌ر و له چه‌ند رۆژی داهاتودا ڤاكسینی كۆمپانیاكانی فایزه‌ر، ئه‌سترازینیكا و سینۆفارم ده‌گه‌ن و به‌سه‌ر سه‌رجه‌م دامه‌زراوه ته‌ندروستیه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێن.