دوایین ئاماری تووشبوان و مردووانی کۆرۆنا لە جیهاندا

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ١٣٦ ملیۆن و ٨٨ هەزار حاڵەت.

بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، ١٣٦ ملیۆن و ٨٨ هەزار و ٦٧٣ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، دوو ملیۆن و ٩٤٣ هەزارو ٧١٦ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ١٠٥ ملیۆن و ٤٩٣ هەزار و ٣٩٨ توشبوو چاکبونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا ٣١ ملیۆن و ٨٦٩ هەزار و ٩٨٠ حاڵەتی تووشبوونی تۆمارکردوە، لەو ژمارەیەش ٢٤ ملیۆن و ٤٢٣ هەزار و ٥٨٠ کەس چاکبوونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ٥٧٥ هەزار و ٥٩٣ کەس بەرزبووەتەوە.


AM:09:01:11/04/2021