کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی لیژنەى باڵاى روبەڕووبونەوەى کۆرۆنا لە هەرێم کۆتایی هات و لیژنەکە بڕیاریدا داخستنى قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان درێژبکرێتەوە و تەنها بە رێگەى ئۆنلاین و ئەلیکترۆنى پڕۆسەکە بەردەوام بێت.
ده‌قی بڕیاره‌كان:
یه‌كه‌م: فه‌رمان به پارێزگا و به‌رپرسه ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كراوه رێكار دژی نه‌به‌ستنی ماسك بگرنه به‌ر.
دووه‌م: مه‌راسیمه ئاینییه‌كانی مانگی ره‌مه‌زان سنووردار ده‌كرێن.
سێیه‌م: خوێندن له سه‌رجه‌م قوتابخانه و په‌یمانگه‌كانی سه‌ر به په‌روه‌رده به حكومی و ئه‌هلییه‌وه راده‌گیرێت و ته‌نیا به رێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌رده‌وام ده‌بێت.
چواره‌م: سنووره‌كانی هه‌رێم به رووی شاره‌كانی عێراق وه‌ك پێشتر ده‌بێت.
پێنجه‌م: خوێندنی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا وه‌ك خوێندنی پێشوو به سیستمی ئاوێته به‌رده‌وام ده‌بێت و پراكتیك له هۆڵی خوێندن ده‌بێت.
شه‌شه‌م: شوێنه گشتییه‌كان سنووردار ده‌كرێن و هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت داده‌خرێت و خاوه‌نی سزا ده‌درێت.
حه‌وته‌م: فه‌رمان به پارێزگا و به‌رپرسی یه‌كه ئیدارییه‌كان كراوه رێگه به هیچ گردبوونه‌وه‌یه‌كی خه‌ڵك نه‌ده‌ن و پرسه قه‌ده‌غه‌یه و رێكار له دژیان وه‌ربگرن.
هه‌شته‌م: ئاساییكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمی و پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌وامه.
نۆیه‌م: ئه‌م بڕیارانه له 12ی 4ی 2021ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێن.