(سپی) زانیاری ورد لەسەر لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاودەکاتەوە

بڕیارە حکومەتی هەرێم رێژەی لێبڕینی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران بۆ ١٥٪ کەم بکاتەوە، لەوبارەیەوە (سپی) زانیاری نوێ بڵاودەکاتەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، لەئێستادا حکومەتی هەرێم چاوەڕێی بەغداد دەکات، ئەگەر حکومەتی فیدڕاڵ پارەی سێ مانگی مووچەی مووچەخۆران ڕەوانەی هەرێم بکات ئەوا ڕێژەی لێبڕین کەم دەکاتەوە کە بۆتە ١٥٪، بەڵام ئەگەر حکومەتی عێراق پارەی سێ مانگی ڕابردووی مووچەخۆران ڕەوانە نەکات ئەگەر زۆرە ڕێژەی لێبڕین بکرێت بە ١٨٪.

ئێوارەی ئەمڕۆش جوتیار عادل وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئومێد دەکەین موچە وەکو خۆی دابەشبکەن، بەڵام روون نییە لە بەغداوە چەندە پارە دێت، هەربۆیە هێشتا بابەتی دابەشکردنی موچە بەبێ لێبڕین بە هەڵواسراوی ماوەتەوە".

پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدابوو رۆژی ٢٥ی هەموو مانگێک دەست بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بکات.


PM:10:34:11/04/2021