ژمارەی توشبوون و مردن بە كۆرۆنا له‌ ئێران رێژه‌یی پێوانه‌یی تۆماركرد

بەرزترین ئاماری رۆژانەى تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکرا، کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ٢٣ هەزار کەس تووشی پەتایی کۆرۆنا بوون. 

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٢٣ هه‌زار و ٣١١ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٢٧٤ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

تا ئێستا دوو ملیۆن و ٩٣ هه‌زارو ٤٥٢ كه‌س له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ٦٤ هه‌زار و ٧٦٤ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوە، هاوکات تا ئێستا ملیۆنێك و ٧٢٠ هه‌زار و ٨٤ کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە، هەروەها باری تەندروسی چوار هەزارو ٤٤٠ تووشبووی كۆرۆناش نا جێگیرە. 


PM:04:12:12/04/2021