وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە حەوت هەزار کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٤٤ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە".
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو حەوت هەزارو ٩٥٣ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها ٤٤ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و پێنج هەزار و ٦٧٩ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٩٣٢ هەزار و ٨٩٩ كەس و لەوانە ١٤ هەزارو ٧٥٧ كەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٨٢٠ هەزارو ٥٣٢ كەسیان چاكبونەتەوە.