ژمارەیەک پەرلەمانتار داوای هەڵوەشاندنەوەی لێبڕینی مووچە دەكەن

ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان داوای کۆبونەوەی پەرلەمان دەکەن، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی کۆتاییهێنان بە لێبڕینی موچەی موچەخۆران. 

لە نوسراوێکدا کە واژۆی ٤٢ ئەندامی پەرلەمانی کورستانی لەسەرە و تیادا هاتووە، داواکارین پاڵپشت بە ماددەی (٦٦) بڕگەی یەکەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان داواکارین دانیشتنێکی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبونی لایەنی پەیوەندار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی کۆتاییهێنان بە لێبڕینی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت.

دەقی نوسراوەکە: 


PM:06:50:12/04/2021