لە عێراق وەرگرتنی ڤاکسینی بۆ فەرمانبەران دەکرێتە مەرج و دەوامی فەرمانبەرانی وەزارەتە خزمەتگوزارییەکان کە مامەڵەی رۆژانەیان لەگەڵ هاوڵاتیاندا هەیە.
لە راگەیەندنێکدا لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتیمانیی عێراق کە ئەمڕۆ راگەیەندراوە لەمەودوا بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادرێت بە فەرمانبەرانی فەرمانگە خزمەتگوزارییە جەنجاڵەکان وەک (فەرمانگەی خانەنشینی، هاتووچۆ، پاسپۆرت وباری شارستانی) دەوام بکەن ئەگەر خۆیان نەکوتن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو بەرواری ٢٠ ی نیسانی داهاتوو وەرنەگرن.
هەروەها هاتووە "دەبێت هەموو کارمەندانی تەندروستی لەکەرتی گشتی و تایبەتدا ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لەخۆیان بدەن، بەپێچەوانەوە ڕێگەیان پێ نادرێت بەردەوامبن لەسەر کارەکانیان، بڕیارەکەش هەموو دەرمانخانەکان و تاقیگەکان و ناوەندە پزیشکییەکان و نەخۆشخانە ئەهلییەکان دەگرێتەوە".
لەلایەکی ترەوە حکومەتی فیدراڵی بڕیاری داوە، له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا له‌كاتژمێر ٨ ی ئێواره تاوه‌كو ٥ ی به‌یانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ جێبه‌جێده‌كرێت و ڕێگه نادرێت هاوڵاتیان كۆببنه‌وه و به‌پیاده و ئۆتۆمبێل بچنه ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها له رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه، قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتوچۆ جێبه‌جێده‌كرێت.
هەروەها بڕیاردراوه به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتژمێری ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران به‌جۆرێك تاوه‌كو كاتژمێر 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌وام ده‌كه‌ن، رێگه‌ش ده‌ده‌ن به خوێندكارانی قۆناغه‌كانی یه‌ك و دوو و سێی سه‌ره‌تایی و پۆله ناكۆتاكان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن.