تەندروستی سلێمانی: ١ تووشبوو گیانی لە دەستداوە، ١٣ تووشبوو لە ژێڕ چاودێری چڕدان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەمشەو دوو شەممە رایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا تووشبوویەک گیانی لە دەستداوەو ١٣ تووشبووش لە ژێر ئامێری هەناسەدانی cpap دان.

بەپێی ئەو خشتەیەی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردۆتەوە ١١٧ کەس لە نەخۆشخانەدا ماون، هەر ئەمڕۆ ٢٧ تووشبووش داخڵکراوە.

هەروەها هاتووە، ٢٤ تووشبوو چاکبوونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

بەپێی خشتەکە کەسێک گیانی لە دەستداوەو ١٩ لە ژێڕ ئامێری هەناسەدانی چڕدایە، هەروەها ١٣ کەسیش لە ژێر ئامێری CPap دان.



PM:11:40:12/04/2021