میدکار، مریەم زەید گورگیس، ناسراو بە (مێری زەید) کە لە بنچینەدا مەسیحیە و پەیامنێری کەناڵی ئێن ئاڕ تی ئەمڕۆ لەیەکەم رۆژی رەمەزان بە حیجابەوە لەسەر شاشە دەرکەوت.
مریەم لەبارەی پۆشینی لەچکەکەیەوە لەکاتێکدا خۆی ئاینی مەسیحییە وتوویەتی "مانگی رەمەزان مانگێکی پیرۆزە بەلامەوە و لەبەر رێزگرتن لەو مانگە بریارمداوە تا کۆتایی رەمەزان لەچک بکەم".
ئەو وتووشیەتی "رێز لە هەموو پێکهاتە و ئاینەکان دەگرم، لە بەرئەوەی شاری دهۆک زۆرینەی موسڵمانن و شارەکە بە پێکەوە ژیان ناسراوە، هەر بۆیە بڕیاری ئەوەمداوە لەچک بکەم".
مریەم زەید، لە ساڵی ١٩٩٥ لە شاری دهۆک لە دایکبووە و دەرچووی پەیمانگا بەشی زانستی کۆمپیوتەرە و لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی وەک پەیامنێری دهۆک کار دەکات.