گەرمیان.. لە مەراسیمی یادی كارەساتی ئەنفال گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە مەراسیمی یادی ٣٣ ساڵەی تاوانی ئەنفال لە گەرمیان بەهۆی جێبەجێنەكردنی داواكاری كەسوكاری ئەنفالكراوان گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو.

یەکێک لە کەسوکاری ئەنفالکراوان لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" تائێستا دڵنیا نین لەوەی ئەو روفاتانە کەسوکاری راستەقینەی ئێمەن و بەرپرسانیش لە یادی ئەنفالدا بە دانانی چەپکێ گوڵی نایلۆن دێن، دڵی کەسوکاری ئەنفالکراوەکان خۆشبکەن، بەڵام لەم سەردەمی تەکنەلۆژیایەدا نەیانتوانیوە پشکنی DNA بکەن و تاکو دەستنیشانی بکات، کامە گۆڕی دایک و باوک و برا و خوشک و کەسوکارمانە".

وتیشی" لەداوی ٣٣ ساڵ لە تاوانی ئەنفال هیچ شتیکیان بۆ نەکراوە و بەرپرسانى حکومى و حیزبى تەنها لە یادەکاندا ئێمەیان بیردەکەوێتەوە".

پڕۆسەى ئەنفال، پڕۆسەیەکى کرمەڵکوژى بوو، کە حکومەتى پێشوى عێراق بەسەرۆکایەتى سەدام حسەین، لەسالى ١٩٨٨ دا بەرامبەر بەکوردەکانى هەرێمى ئێستاى کوردستان ئەنجامى دا، سەرکردایەتی کردنى ئەو پڕۆسەیە ڕاسپێردرابوو بە (عەلى حەسەن ئەلمەجید) کەلەو کاتەدا ئەمین سڕى نوسینگەى باکورى حیزبى بەعسی عەرەبی ئیشتراکى بوو، هەروەها وەک فەرماندەى سەربازى کارى دەکرد، لەو کاتەدا (سوڵتان هاشم)ى وەزیرى بەرگرى سەرۆکایەتى هەڵمەتە سەربازییەکانى کرد. 


PM:02:27:14/04/2021