وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای راگەیاند

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا حەوت هەزارو ٩٧٢ کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و پێنج ھەزار و ١٩٦ کەسیش چاکبوونەتەوه.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو حەوت هەزارو ٩٧٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٤٠ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و پێنج هەزار و ١٩٦ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٩٤٩ هەزار و ٥٠ كەس و لەوانە ١٤ هەزارو ٨٣٦ کەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٨٣١ هەزارو ٥١٩ كەسیان چاكبونەتەوە. 


PM:05:17:14/04/2021