نرخی نەوت بە شێوەیەکی خەیاڵی بەرزدەبێتەوە

ئەمشەو چوار شەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاوی ئەمەریکی بەشێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا نرخیان بەرزبوەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٦٦ دۆلار و ٤١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا لە دوا داخستندا بە ٦٣ دۆلار و ٦٧ سەنت بوو. بەم پێیە ئەمڕۆ نرخی نەوت بە رێژەی ٤.٢٧% بەرزبۆتەوە.

نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکی لە ئێستادا بە ٦٢ دۆلارر و ٩٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٦٠ دۆلار و ١٨ سەنت بوو. بەم پێیە ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو بە رێژەی ٤.٥٤% بەرزبۆتەوە.

رێکخراوی ئۆپێک پلاس رۆژی ١ی نیسان بڕیار دا بۆ مانگی ئازار ڕۆژانە ٣٥٠ هەزار بەرمیل هەناردە زیاد بکات، مانگی حوزەیرانیش هەمان بڕ زیاد بکات و لە مانگی تەموزیشدا ٤٠٠ هەزار بەرمیل هەناردەی ڕۆژانە زیاد بکرێت، پێشبینی دەکرا دیاری کردنی ئەم بڕە بەرهەمەی نەوت ببێتە مایەی هەڵکشانی بەرچاوی نرخی نەوت، بەڵام بە بەراورد بە مانگی رابردوو کە لە ٧٠  دۆلاردا بوو بۆ هەر بەرمیلێک برنت، هێشتا نزمە.



PM:10:07:14/04/2021