مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی هەولێر دەکرێت

مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی هەولێر دەکرێت کە نزیکە لەشوێنێ سەربازگەی هێزەکانی هاوپەیمانانەوە لەو شارە.

بەپێی ئەو زانیارییە سەرەتاییانەی دەست سپی کەوتووە ئەمشەو مووشەکێکی ئاراستەی فڕۆکەخانەی هەولێر کراوە، تا ئێستا زانیاری زیاتر لەسەر کەوتنەوەی شوێنی مووشەکەکەو زیانەکانی نەزنراوە.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیاکانی نزیک پارتی 
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر نکوڵێ لە دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لە شاری هەولێر نەکردووە.

لە ئەنجامی ئەو هێرشە، کونسوڵخانەی ئەمەریکا زەنگی ئاگادارکردنەوەی بۆ کارمەندەکانی لە هەولێر لێدا. 



PM:10:15:14/04/2021