بە مووشەک هێرشکرایە سەر سەربازگەیەکی تورکیا لە موسڵ

هەر ئەمشەو لە رێگای چەند مووشەکێکەوە هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە پارێزگای موسڵ.

هەر ئەمشەو لە پاریزگای موسڵ لە ناوچەی زێکانی سەر بە قەزای بەعشیقە سێ موشەك ئاراستەی سەربازگەیەکی سووپای تورکیا کراوە.

بەهۆی ئەم مووشەک بارانەوە کچێکی گەنج بریندار بووە.  

میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بڵاویان کردەوە کە ئەو سێ مووشەکە
 لەناوچەی "شەلالات"ی پارێزگای نەینەواوە ئاراستەی ئەو سەربازگەیەی تورکیا لە ناوچەی زێکان کراوە.

هەر ئەمشەو لە هەولێر كاتیۆشایەک ئاڕاستەی بنكەیەكی سەربازی هاوپەیامانان لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر كراوە.



PM:10:53:14/04/2021