وەزارەتی ناوخۆ: هێرشەکەی سەر هەولێر بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بووە

وەزارەتی ناوخۆ لەسەر هێڕشەکەی ئەمشەو بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەوڵێر رایگەیاند" هێڕشەکە بە درۆن بووەو بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانانی لە ناو فڕۆکەخانەدا کردۆتە ئامانج و زیان بەر بینایەک کەوتووەو زیانی گیانی بە داوە نەبووە".


راگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان 

دوای لێکۆڵینەوە و بەداواداچوونی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ هۆکاری تەقینەوەی ئەمشەوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر،  لە ئەنجامدا دەرکەوت، هێرشەکە بە ڕێگەی  درۆنی TNT کراو بووە و ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لە ناو فڕۆکەخانە .خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نییە و تەنیا زیانی ماددی بەر باڵاخانەیەک کەوتووە . لێکۆلینەوەکانیش بەردەوامن بۆ دیاریکردنی سەرچاوە و شوینی هاتنی درۆنەکە  .

وەزارەتی ناوخۆ


PM:11:25:14/04/2021