بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٥ی نیسان تەقینەوەیەکی گەورە لەکارگەیەکی ئاسنی شاری سلێمانی ڕویدا و چەند کەسێک بوونە قوربانی.
سامان نادر، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی ١٢٢ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند" لەناوچەى تانجەرۆی شاری سلێمانی تەقینەوەیەک لەنێو کارگەی تواندنه‌وه‌ی ئاسنی ماس روویدا".
وتیشی" بەهۆی تەقینەوەیەکە چوار کارمەند بریندار بوون و کارمەندێکیش گیانی لەدەستدا".
لەئێستادا تیمی تایبه‌ت ڕه‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه كراوه و لێكۆڵینه‌وه لە ڕووداوەکە ده‌ستیپێكردووه.