بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٥ی نیسان نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمدا بەروارد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو گۆڕانکاری بەسەردا هات و بەهاکەی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.
خاوەن نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٩٠٠ دینارە. دوێنێ بە یانی بە ١٤٨ هەزارو ٧٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٦ هەزار و ٣٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٢ هەزار و ٦٥٠ دینارە.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٩٥٠ دینارە.
- نرخی ١ ملیۆن لیرەی سوری بە ٥٠١ هەزار دینارە.