لە هەرێم تووشبوون بە کۆرۆنا دابەزی و گیان لە دەستدان بەرزە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای راگەیاند کە ٨١٠ تووشبووی نوێ تۆمار کراوە، لەگەڵ ١٦ حاڵەتی گیان لە دەستدان.

بەپێی خشتەی وەزارەتی تەندروستی زۆرترین تووشبوون لە شاری سلێمانی و دهۆک و هەولێرە، هەرچی گیان لەدەستدانە لە پێشەوە دهۆک و دواتر هەولێر و سلێمانی دێت.



PM:06:01:15/04/2021