ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆكه جهنگییهكانی توركیا بۆردومانی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی کرد.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، کاتژمێر ٧:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا ناوەند و دەوروبەری گوندی چەلکێی لە ناوچەی بەرواری باڵا لە سنوری شارەدێی کانی ماسی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی بۆردومانکرد.
تا ئێستا زیانە گیانی و مادیەکانی هاوڵاتیان نەزانراوە، بەڵام دڵەڕاوكێ و ترسی زۆری لای دانیشتووانی سنوورەكە دروستكردووە.
کانی ماسی یەکێکە لە شارۆچکەکانی دەڤەری بەرواری باڵا لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک.