ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت" تاڵانكاری و دزیكردن نه‌ك كه‌می نه‌كردوه، به‌ڵكو به‌ئه‌ندازه‌ی مه‌ترسیدار زیادی كردوە".
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتی فەیسبووک ڕایگەیاند" سه‌ره‌تای به‌شداریكردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان قسه‌كان به‌وجۆره بون به‌ناوی چاكسازیه‌وه به‌شداری له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت بكات و بڕیاریشدرا له‌كارنامه‌ی حكومه‌تدا چاكسازی جێبه‌جێبكرێت، تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بوم مانگانه راپۆرتم له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م حكومه‌ته پێشكه‌شكردوه، لەماوەی ٢١ مانگی بەشداریكردنی گۆڕان، نه‌ك چاكسازی نه‌كراوه به‌ڵكو گه‌نده‌ڵیه‌كانیش زیادیان كردوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە" ئومێدی ئه‌وه‌م هه‌بوو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیارێك بدات، چونكه بۆ چاكسازی به‌شداری له حكومه‌ت كرد و تاڵانكاری و دزیكردنیش نه‌ك كه‌می نه‌كرد، به‌ڵكو به‌ئه‌ندازه‌ی مه‌ترسیدار زیادی كرد".
هەروەها پەرلەمانتارەکەى بزوتنەوەی گۆڕان باسی لەوەشکردووە، بوون و نەبوونى گۆڕان لە حکومەتدا نەک کاریگەرى نەبوو، بەڵکو پارتى و یەکێتى سودیان لێبینى بۆ بەردەوام بوون لە گەندەڵی و دزییەکانى خۆیان.