هاتووچۆی سۆران ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگای خەلیفان - سپیلک هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا".
لەوبارەیەوە بهڕێوهبهرایهتی هاتووچۆی سۆران لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمشەو لەسەر رێگای خەلیفان - سپیلک، رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلی جۆری شۆڤرلێت ئۆپترا و نیسان ڤێرسا روویدا، دوای ١٥ خولەک ئۆتۆمبێلێکی جۆری رەنج رۆڤەر خۆی دەکێشێت بەهەردووکیاندا."
ئەوەش هاتووە، له ئاكامی ڕووداوهكهدا کەسێک گیانی لەدەستدا و حەوت کەسی دیكهش بریندار بوون.