وێنە.. ئیڤانکا لایەنگرانی ترامپی باوکی تووڕە دەکات

لە خێزانی ترامپ، ئیڤانکا کچی، ڤاکسینی کۆرۆنا لە خۆی دەدات و بەمەش غەزەبی لایەنگرانی باوکی دەڕێژێت بەسەر خۆیدا.

میدیاکانی ئەمەریکا لەگەڵ هەواڵێکدا وێنەی ئیڤانکا ترامپیان بڵاوکردەوە کە ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرێت، لایەنگرانی باوکیشی هێرشێکی توندی دەکەنەسەر.

بەپێی میدیاکانی ئەمەریکا ئیڤانکا بەهۆی ئەوەی لە بنەماڵەی ترامپ کەس ڤاکسینی کۆرۆنای وەرنەگرتووە، ئەمەش بۆتە مایەی توڕەکردنی لایەنگرانی باوکی.

 ترامپ و سیاسەتی دەربارەی کۆرۆنا لەگەڵ وەرگرتنی ئەو ڤاکسینەدا نەبوو.

ئیڤانکا رۆژی پێنج شەممە ١٥ ی نیسان لە ولایەتی فلۆریدا ڤاکسینی کۆرۆنای فایزەری وەرگرتووە.



AM:10:49:16/04/2021