بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ١٤٠ ملیۆن حاڵەت.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، ١٤٠ ملیۆن و ٥٩٩ هەزار و ٤٩٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، سێ ملیۆن و`١٤ هەزارو ٥٩٠ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ١١٥ ملیۆن و ٣٩٣ هەزار و ٩٦٩ توشبوو چاکبونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، تا ئێستا لهو وڵاته ٣٢ ملیۆن و ٣٠٥ ههزار و ٩١٢ كهس تووشی كۆرۆنا بوون و ٥٧٩ ههزار و ٩٤٢ تووشبووش گیانیان لهدهستداوه.