بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕی بۆرسە گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووەو بەهاکەی لەئاستێکی بەرزدا جێگیرە، لە سەرو ٦٦ دۆلارهوه مامهڵهی پێوهدهكرێت.
ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٦ دۆلارو ٧٤ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٦٣ دۆلارو هەشت سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە کەمبوونەوەی نەوتی عەمارکراوی ئەمەریکاو، بەو هێرشانەشەوە هەیە کە حوسییەکان دەیکەنە سەر گەورە دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆ لە سعودیە کە بۆتە هۆی دابەزینی بەرهەم هێنان.