هالە سدقی لە پەخشی راستەوخۆدا هاوسەرەکەی تەڵاقی دەدات

ژنە هونەرمەندی ناسراوی میسری هالە سدقی لەبەرئەوەی لە بەرنامەیەکدا باس لەوە دەکات هاوسەرەکەی خیانەتی لێکردووە، هاوسەرەکەشی لە پەخشی راستەو خۆدا کە لە ئەمەریکاوە قسەدەکات تەڵاقی دەدات.
  
هالە سدقی لەو بەرنامە تەلەفزیۆنییەدا کە پرسیاری لێدەکەن باسی شکستی ژیانی هاوسەری خۆی دەکات، هاوسەرەکەش 
سامح سامی کە کاری پارێزەرە، هەر لەرێگای پەخشی راستەوخۆوە لە ڤیدیۆیەکی تردا سەرباری ئەوەی هالە تۆمەتبار دەکات کە بۆتە هۆی مردنی دایکی هالە خۆی، هاوکات دەشڵێت پارێزەرەکەم رادەسپێرم کە مامەڵەی جیابوونەوەم لە تۆ ئەنجام بدات.

هالە سدقی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە سەرقاڵی ژیانی منداڵەکانی دەبێت و جارێکی تر بیر لە هاوسەرگیری ناکاتەوە.

هالە سدقی لە دایکبووی `١٩٦١ ی میسرەو و ئاینی قبتیە و جارێک لەبەر هاوسەری پێشووی ئاینەکەی گۆڕیووە بە سریانی.

ئەم هونەرمەندە بەشداری دەیان فلم و دەیان شانۆگەری و درامای کردووەو چەندان خەڵاتی میسری و عەرەبی وەرگرتووە.

بابەتی ناکۆکی و جیابوونەوەکەی هالە سدقی و هاوسەرەکی بوونەتە بابەتی گەرمی میدیاکان و سۆشیال میدیا.



PM:02:43:17/04/2021