وێنە.. هونەرمەندێکی لاوی کورد تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو

گۆرانیبێژی لاوی کورد میرا عەلی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ دەبێت.

میرا عەلی لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایگەیاند" شەوی ڕابردوو تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆ بووم، سوپاس بۆ خوا کەسەلامەت لێی دەرچووم، بەڵام کەمێک برینداربووم و برینەکەم سەخت نییە". 

میرا عەلی، یەکێکە لەو گۆرانیبێژانەی کە ھەڵکەوت زاھیر کاری ھونەری بۆ دەکات، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و ئەلبوومی گۆرانییە، بەھۆی ئەوەی زۆرترین گۆرانی بەشێوەی دوێت لەگەڵ گۆرانیبێژانی دیکە بڵاو کردووەتەوە، نازناوی سوپەر دوێتی وەرگرتووە.


PM:10:06:17/04/2021