لەسەر ئازادکردنی ٣٠٠ داعش لەلایەن یەکێتییەوە
ئەندامێکی سەرکردایەتی رەخنە لەبەرپرسانی حیزبەکەی لەکەرکوک دەگرێت


لە چاوپێکەوتنێکدا راکان جەبوری پارێزگاری کەرکوک دەڵێت " لە رێگای پەیوەندی شەخسیەوە ٣٠٠ دەستگیرکراوی کەرکوکم ئازاد کردووە"، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی لەو بەرپرسەی یەکێتی دەگرێت ئەو زیندانیانەی بەرداوە.

غازی محەمەد کەرکوکی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە تٶڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیوویەتی " کاک راکان جبوری لەدوای تەسلیم کردنی (٣٠٠ )داعشەکە پێشۆ !!  ئێستا داوای (٣٠٠٠ ) داعشی تر ئەکات، وەک خۆی ئەڵیت بە علاقاتی شەخسی ئەو (٣٠٠ )داعشەی وەرگرتوە".

غازی  کەرکوکی دەپرسێت" بەرامبەر ئەو (٣٠٠ ) کەسە چی دا بەو کەسەی علاقاتی شەخسی هەیە لەگەڵی، ئەی ئەگەر ئەو (٣٠٠٠) هەزارەی تری تەسلیم بکەن، بەو کەسەی  عیلاقەی شەخسی هەیە لەگەڵی چی ئەدات؟ بابزانین بەرامبەر ئەو (٣٠٠ ) کەسەی پیشو چی داوە ؟".

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی کە خۆی خەڵکی کەرکوکە لە کۆتاییدا دەڵێت" ئای خەڵکی کەرکوک چۆن بازرگانی بە خۆین  و خاکتانەوە ئەکرێت، بەناوی کوردایەتیەوە ! بەراستی گوناحە خەڵکی کەرکوک ئەو رێکلامەی هەندی دەسەڵاتی کوردی ئەیکەن لە کەناڵەکانەوە جێگای شەرمەزاریە".

دو ساڵ لەمەوبەر یەکێتی ژمارەیەک زیندانی کە بەتۆمەتی " تیرۆر" پەیوەندی بەداعشەوە لە کەرکوک دەستگیری کردبوون و لە ناوچەکانی سلێمانی زیندانی کردبوون، لە رێگای راکان جەبوری پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت ئازادیکردن، ئەمەش بووە مایەی ناڕەزایی خەڵکی کەرکوک و رای گشتی خەڵکی کوردستان.



AM:10:11:18/04/2021