قائیمقامیه‌تی قەزایی سه‌یدسادق زانیاری زیاتر لەسەر کوژرانی پیاوێک بە دەستی ژنەکەى بڵاودەکاتەوە

قائیمقامییەتی قەزای سەیسادق ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی کوشتنی پیاوێک لەلایەن ژنەکەیەوە بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌تۆمه‌تی كوشتنی پیاوه‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه‌".

تەها ئەحمەد لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائمقامەتی قەزایی سەیدسادق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەداخە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە، لە گەرکی رۆژهەڵاتی قەزای سەیدسادق، لەنێو ماڵەکەی خۆیاندا دوو هاوسەر لە سەر کێشەی کۆمەڵایەتی دەبیت بە شەریان".  

باسی لەوەشکردووە، پاشان ژنەکە بە چەقۆ هاوسەرەکەی دەکوژێت کە تەمەنی ١٩٨٤ و پیشەی کاسب بووە.

ڕاشیگەیاندووە" دەست بەجی هێزە ئەمنیەکان دەچنە شوینی رووداوەکە و بە فەرمانی دادەوری سەیدسادق تاوانبار دەستگیر دەکەن و تەرمی پیاوەکەش رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەتی حاجی مشیر کراو و پەراوی لێکۆلینەوە بۆ رووداوەکە دەکەنەوە و بەدواداچوونی زیاتر بەردەوام". 


PM:03:52:18/04/2021