سلێمانی لە ٢٤ کاتژمێردا ٣ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیاندنێکدا کە ئەمشەو بڵاویکردەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣ تووشبوو گیانیان لە دەستداوە.

بەپێی ئەو خشتەیە ١١٣ تووشبوو لە نەخۆشخانەدا ماون، ١٩ کەسی نوێ داخڵبوون و ١٣ تووشبووش چاکبوونەتەوەو لە نەخۆشخانە دەرچوون.

هەروەها هاتووە" ١٠٠ تووشبوو لە ژێر ئۆکسجیندایە، ٢١ کەسیش لە ژێر چآودێری چردایە، هەروەها ١٣ تووشبووش لە ژێر ئامێری   cpap دایە.
 



AM:12:14:19/04/2021