بەگوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ١٤٢ ملیۆن و ٩٧ هەزار حاڵەت.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، ١٤٢ ملیۆن و ٩٧ هەزار و ٦٠١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، سێ ملیۆن و ٣٥ هەزارو ٢١٦ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ١١٦ ملیۆن و ٦٧٣ هەزار و ٤١٩ توشبوو چاکبونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا ٣٢ ملیۆن و ٤٠٤ هەزار و ٤٥٤ حاڵەتی تووشبوونی تۆمارکردوە، لەو ژمارەیەش ٢٤ ملیۆن و ٩٦١ هەزار و ٢٢٠ کەس چاکبوونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ٥٨١ هەزار و ٦١ کەس بەرزبووەتەوە.