پۆلیسی هەڵەبجە: کرێکارێک لەکاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ كرێكارێک لەكاتی كاركردندا گیانی لەدەستدا". 

بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەنزیک ناحیەی سیروان کرێکارێک بە ناوی (ع، ح، ب) تەمەن٢٠ساڵ دانیشتوی پارێزگای سلێمانی لەکاتی کارکردن قاڵبی ئاسن دەکەوێت بەسەریدا، لە پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە گیان لەدەست دەدات.

وتیشی" دۆسیە ی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە لەبنکەی پۆلیسی سیروان ڕێکخراوە". 


PM:12:02:19/04/2021