حکومەتی هەرێم ئامادەی جێبەجێکردنی پابەندە داراییەکانە

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە رێگای نامەیەکەوە حکومەتی بەغدا ئاگادار دەکاتەوە کە ئامادەیە هەنگاوی کردەیی بنێت بە مەبەستی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی 2021/4/13 لە نووسراوێکدا بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، رەزامەندیی خۆی بۆ جێبەجێکردنی پابەندە داراییەکانی لە چوارچێوەی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 و گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕیوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری



PM:07:03:19/04/2021