ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە هونەرمەند جەعفەر حەسەن، برای ناسر حەسەن بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا
دوای مانەوەی بۆ ماوەی ٢٥ ڕۆژ لە نەخۆشخانە ئەمڕۆ ١٩ی نیسان هونەرمەند جەعفەر حەسەن کەدەکاتە برای هونەرمەندی بواری سینەماو شانۆ و دراما (ناسر حەسەن)، لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا بە نەخۆشی کۆرۆنا کۆچی دوایکرد.
جەعفەر حەسەن لە ساڵی ١٩٤٤ لە خانەقین لە دایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێ بووە، هونەرمەند جەعفەر خاوەنی چەندین گۆرانی و سرودی نیشتیمانیە و سرودەکانی بۆ زمانەکانی ئینگلیزی و فەرەنسی وەرگێڕدراون، ماوەیەکیش راوێژکاری وەزارەتی رۆشنیری حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە.