نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠ ی نیسان نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٦٧ دۆلار و ٨٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٦٧ دۆلار بوو، بەم پێیە بە رێژەی ١.١% بەرزبۆتەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦٤ دۆلار و ١٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٦٣ دۆلار و ٤٣ سەنت بوو، بەم پێیە نرخەکەی بەرێژەی ١.١٥ بەرزبۆتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەم شێوەیە پەیوەندی بە کەمبوونەوەی نەوتی عەمبارکراوی ئەمەریکاو، رێککەوتنی ولآتانی رێکخراوی ئۆپێک پلاسە لەسەر بەرهەمهێنانی نەوت بۆ سێ مانگی داهاتوو و بەرزکردنەوەی بەرهەمهێان بە شێوەیەکی سنوردار.



AM:09:26:20/04/2021