لە عێراق ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا گەیشتە ١٥ هەزار کەس

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨٢٠٨ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٣٤ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە".  
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەشت هەزارو ٢٠٨ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٣٤ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و شەش هەزار و ٨٨٨ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٩٩٣ هەزار و ١٥٨ كەس و لەوانە ١٥ هەزارو ٦٠ كەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٨٧٠ هەزارو ٩٢٧ كەسیان چاكبونەتەوە. 


PM:07:15:20/04/2021