نرخی نەوت دادەبەزێت

ئەمشەو بە سێ شەممە بە پێچەوانەی ئەو نرخە بەرزەوە کە بەیانی تۆماری کرد،  نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٦٦ دۆلار و ٥٢ سەنت ماڵەی پێوە دەکرێت، بەیانی بە ٦٧ دۆلار بوو، لە ئێستادا بەرێژەی ٠.٨٤% نرخەکەی دابەزیووە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦٢ دۆلار و ٥٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە بەیانیدا بە ٦٣ دۆلار و ٤٣ سەنت بوو، بەم پێیەش نرخی نەوتی خاو بەرێژەی-١.٢٩٥% دابەزیووە.



PM:10:05:20/04/2021