قامشلۆ.. هێزەکانی رژێمی ئەسەد هێرش دەکەنە سەر ئاسایش

ئەمشەو سێ شەممە هێزەکانی نزیک بەشار ئەسەد هێرش دەکەنە سەر بنکەیەکی ئاسایشی خۆسەر لە قامشلۆ و قوربانی هەیە.

میدیای نزیک بەڕێوەبەری خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەمشەو کاتژمێر ٩ هێزەکانی بەرگری نیشتمانی سەر بە بەشار ئەسەد هێڕشیان کردۆتە سەر بنکەیەکی ئاسایش لە فولکەی وەحدە لە قامشلۆ و لە ئەنجامدا ئاسایشیێکی رۆژئاوا بەناوی ( خالد حاجی ) گیان لە دەستداوە.

شەڕەکە ماوەی کاتژمێرێکی خایاندووەو، بە چەکی سووک و مامناوەندی هەردوو هێزەکە تەقەیان لەیەک کردووە، لە ئێستادا دۆخەکە ئارام بۆتەوە، بەلآم ئەگەر هەیە بە سەختی هەڵگیرسێتەوە.

ئەو ناوچەیە کە بە موربەعی ئەمنی ناسراوە و هێزەکانی رژێمی ئەسەدی تیایدا جێگیرەو گەڕەکێکی عەرەب نیشینی نزیک ئەسەدو هێزی بەرگری نیشتمانی لەو جێگایەدا جێگیرن و ناو بەناو هێرشدەکەنە سەر هیزەکانی رۆژئاوای کوردستان.




PM:10:25:20/04/2021