وەزارەتی دارایی لە بارەی مووچەی ئەم مانگەوە روونکردنەوە دەدات


وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم دەڵێت، هەر بڕیارێک لە بارەی لێبڕینی مووچەوە بدرێت بە مووچەی ئەم مانگەشەوە، ئەوە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەدرێت.

روونكردنە‌‌وە‌یە‌ك بۆ رای گشتی

‌ھە‌ندێك لە‌ كە‌ناڵە‌كانی راگە‌یاندن ھە‌واڵێكیان بڵاو كردۆتە‌‌وە‌ گوایە؛‌ وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری داوای كردووە‌‌ گە‌نجینە‌كان ‌ لیستی دابە‌ش كردنی مووچە‌ی مووچە‌خۆرانی ھە‌رێمی كوردستان ئامادە‌ بكە‌ن بە‌ تە‌مویل كردنی ٧٩٪‏ ی مووچە‌ یاخود لێبڕینی ٢١٪‏، لێرە‌وە‌ بە‌ھە‌موولایە‌كی رادە‌گە‌یە‌نین كە‌؛ ئە‌و بابە‌تە‌ ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی ھە‌رێمی كوردستان بڕیاری لێدە‌دات كە‌ چە‌ندی مووچە‌ تە‌مویل دە‌كرێت لە‌سە‌ر بنە‌مای داھاتی نە‌وتی و نا نە‌وتی و دواتر وە‌زارە‌تی دارایی بڕیارە‌كە‌ جێبە‌جێی دە‌كات، بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ك ئە‌م بڕیارە‌ تایبە‌ت نییە‌‌ تە‌نھا بە‌ وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری بە‌ڵكو پە‌یوە‌ستە‌ بە‌ھە‌موو ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانە‌وە‌.


لە‌گە‌ڵ رێزدا

نوسینگە‌ی راگە‌یاندنی
وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان



PM:11:22:20/04/2021